سیمۆ هایها کێیە؟

سیمۆ هایهالە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٣٩ دا، ئەو کاتەی یەکەم تانکە ئاڵمانی و ڕووسییەکان بە سەر خاکی لەهێستاندا دەرباز بوون، شەڕی دووهەمی جیهانی بە کردەوە دەستی پێ کرد. لەو کاتەدا وڵاتی فینلاندیش تووشی شەڕێکی پێنج مانگە بوو کە بە هۆی هێرشی یەکیتی سۆڤیەت بوو بۆ داگیرکردنی وڵاتانی ئێسکاندیناوی، وەکو پێشگیرییەک بۆ هێرشی ئاڵمان لەو ڕێگایەوە بەرەو ئەو وڵاتە. فینلاند کە ٤٧ جار لە پانتایی خاکی یەکیتی سۆڤیەت بچووکتر بوو و حەشیمەتیشی ٦٦ جار کەمتر بوو، توانی لە شەڕێکی پێنج مانگەدا بەرگرییەکی بێ وێنە بکات و زیانی گەورە لە ئەرتەشی سوور بدات. بە لای فینلاندی و بگرە هێندێ لە ڕووسەکان و خەڵکی دونیاشەوە سۆمبۆلی بەرگری لەو شەڕەدا کابرایەکی تەک تیر هاوێژ بە ناوی سیمۆ هایها بوو کە زیاتر لە ٥٤٢ سەربازی ئەرتەشی ڕووسی بە چەکی نیشانەشکێن و زیاتر لە ٢٠٠یشی بە چەکی ئۆتوماتیک کوشتبوو.

سیمۆ هایها کێ بوو؟

گەنجێکی گوندنشینی جووتیار ئاشقی تیر هاوێشتن و ڕاو بوو کە لە بیست ساڵیدا چووە خزمەتی سەربازی و بوو بە ئەندامی “گاردی سپی” کە کاری پاراستنی فینلاند بوو، لە دوای شەڕی سیڤیلی ١٩١٨ ەوە. لە کاتی هێرشی ئەرتەشی سوور بۆ سەر خاکی فینلاند، سیمۆ وەکو هەزاران خۆبەخشی دیکە چووە بەرەکانی شەڕی بەرگری و بە هۆی شارەزایی لە هاوێشتنی تیر و بە کار هێنانی چەکی نیشانەشکێن، بە فەرمی بوو بە تەک تیر هاوێژ.

سیمۆ هایها

ئەو چەکەی سیمۆ بە کاری دەهێنا دروستکراوی خۆدی فینلاندییەکان بوو و دوربینی لە سەر نەبوو. بەڵام شارەزایی سیمۆ لە ئاستێکدا بوو کە لە دووراییەکی زۆرەوە، بە بێ دووربین، دۆژمنی داگیرکەری دەپێکا. هەر لە مانگی یەکەمی شەڕدا خۆی بە تەنیا ١٣٨ سەربازی سوڤیەتی کوشت. ئەو شەڕە لە زستاندا دەستی کردبوو. سیمۆ بە پۆشینیسیمۆ هایها جلوبەرگی سپی، خۆی لە نێۆ بەفردا و لە دووراییەکەوە کە بتوانی ئامانجەکەی بپێکێ، حەشار دەدا. ناوبراو لە کاتی خۆ حەشارداندا، بەردەوام بەفری دەکردە دەمی هەتاکو هەڵمی دەمی دەر نەکەوێ و دیوارێکی سەهۆڵینی لە بەردەم خۆی دروست دەکرد هەتاکو ئاگر و دووکەڵی چەکەکەی نەبینرێ. سیمۆ بۆ پێکانی هێندێ لە ئامانجەکانی، لە سەرمای ٤٠ دەرەجەی بن سفردا، چەندین کاتژمێر بێ جووڵە دەما. ناوبراو لە مانگی دووهەمدا ٦١ کەسی کوشت و بەرەبەرە ناوی دەرکرد و بە “مەرگی سپی” ناسرا. لە بەرامبەردا ئەرتەشی سوور بە دەیان تەک تیر هاوێژی بۆ کوشتن و لە داو هاوێشتنی سیمۆن هێنایە بەرەی شەڕەوە. بەڵام سەرەڕای چاودێری بەردەوامی بەرەی

شەڕ و پێکهێنانی گرووپی گەریلایی بۆ دۆزینەوەی سیمۆ، هیچ کات نەیانتوانی پەیدای کەن. بۆیە ئەرتەشی سوور ڕووی هێنانە بۆردوومانی بەردەوامی ناوچە گوماناوییەکان.

سیمۆ هایها

لە ٦ی مەی ١٩٤٠ دا، سیمۆ پارچەیەک تەرکشی گولە توپێکی بەرکەوت و بەو هۆیەوە چەنەکەی تەقی و دەموچاوی شێوا. دوای بریندار بوونەکەی، بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ بێ هۆش مایەوە و کاتێک هەستا شەڕ کۆتایی پێ هاتبوو و ڕێکەوتنی موسکۆ واژۆ کرابوو.

بە تەواو بوونی شەڕ و دوای ساڕێژ بوونەوەی برینەکانی، سیمۆ دەستی لە خزمەتی سەربازی هەڵگرت و دەستی بە بەخێۆ کردنی سەگ و ڕاو کردن کرد. لە وتووێژێکدا لە ساڵی ١٩٩٨ لە وەڵامی پرسیاری “ئایا دڵگران نیت بە کوشتنی ئەو ژمارە خەڵکە؟” وتو “من تەنیا ئەرکی خۆم بە جێ هێناوە، و ئەو شتەی کە پێم ئەسپێردراوە بیکەم، بە باشترین شێوە کە دەمتوانی”.

سیمۆ هایهای قارەمانی فینلاندییەکان، لە ساڵی ٢٠٠٢، لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

سیمۆ هایها

 

سەرچاوە:

https://fr.wikipedia.org

https://compediart.com

https://www.curieuseshistoires.net

سەبارەت kurdazad