لهیلا بهدرخان له مێژووی كوردستان و نهتهوهی كورددا یهكهمین كچی كوردە، كه له بواری هونهردا دهركهوتووه. لهیلا بهدرخان له بنهماڵهی تێكۆشهری بهدرخانییهكانه و كچی عهبدولرهزاق بهدرخان و كچهزای بهدرخان پاشایه. لهیلا ساڵی ١٩٠٨دا له ئهستهنبوڵ لهدایكبووه. ساڵی ١٩١٣ دوای دهرچوونی برِیاری قڕكردنی بنهماڵهی بهدرخانییهكان، لهیلا له تهمهنێكی زۆر بچووكیدا لهگهڵ …
درێژەی بابەت »دۆغۆ پەرینچەک كییە؟
دۆغۆ پەرینچەک لە ١٧ی ژۆئەنی ١٩٤٢ لە قازی ئەنتاب، باکووری کوردستان لە دایک بووە. باوکی خەڵکی ئەرزینجانە و ناوی ئەرزینجان کەمالیەلی سادیک پەرینچەکە و دایکی خەڵکی ماڵاتیایە و ناوی لەبیبە پەرینچەکە. باوکی، چوار خۆلی پارلەمان وەکو نوێنەری ئەرزینجان، لە سەر لیستی “ئەدالەت پارتیسی” نوێنەرایەتی کردووە و هاوکات وەکو یارمەتیدەری دادوەری …
درێژەی بابەت »چەند وێنەی نۆێکراوەی هۆنەرمەند حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٢١ لە بۆکان، ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ئێران) لە دایکبووە. ھونەرمەند، مۆسیقازان و گۆرانیبێژێکی بلیمەت و ناسراوی کورد بوو. ناوی باوکی عەبدوڵڵا و دایکیشی ناوی ئامینە. باوکی لەلای خانانی ئاغای گوندی ھەرمێلە کاری کردووە، لەبەر لێھاتووی بە زیرەک ناوی دەرکردووە. یەکێک لە بەناوبانگترین ھونەرمەندانی کورد بوو. …
درێژەی بابەت »یاڵچین کووچووک کێیە؟
ژیاننامە و چالاکی بنەماڵەکەی لە حەلەبەوە هاتوونەتە ئەسکەندەروون لە تورکیە. لە ١ی ژووییەی ١٩٣٨ لەو شارە لە دایک بووە. باوکی تورکمەنە و بنەماڵەی دایکی خەڵکی قەفقازن. دوای تەواو کردنی خوێندنی نێوەندی لە ئەسکەندەروون دەڕواتە ئانکارا بۆ خوێندنی زانستە سیاسییەکان لە زانکو ئانکارا. لە ماوەی خوێندنی دا بەرپرسایەتی ؛ فێدراسیۆنی کلووبه …
درێژەی بابەت »وێنەی نۆێکراوەی مستەفا بارزانی!
مستەفا شێخ موحمەدی بارزانی (١٩٠٣-١٩٧٩) شۆڕشگێڕ و سیاسەتوانێکی کورد بوو. لە کۆماری کوردستاندا ڕۆڵی ھەبوو و لە ١٩٤٦ەوە ڕێبەری پارتی دیموکراتی کوردستان بوو. لە ١٩٦١دا شۆڕشی ئەیلوولی دژ بە حکومەتی ناوەندیی ئەو کاتەی عێراق دەستپێکرد. لە ١٩٧٥دا ھێزەکانی تێکشکا و لە ١٩٧٩دا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بە ھۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە …
درێژەی بابەت »چەند وێنەی نۆێکراوەی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو
عەبدولڕەحمان قاسملوو (١٩٣٠ – ١٩٨٩) زانایەکی بواری ئابووری، کۆمەڵایەتی، سیاسی، دیپلۆماسی، خەباتکار، پێشمەرگە و سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ماوەی ساڵانی ١٣٥٠ ھەتا ١٣٦٨. لە شاری ورمێ لە دایک بوو و لە شاری ڤییەن تیرۆر کرا. دوکتور قاسملوو کاتێ دەگەڵ چەند ھاوڕێی، ئامادەی وتووێژ سەبارەت بە ئاشتی نێوان …
درێژەی بابەت »وێنەی نۆێکراوەی کۆمەڵکۆژی دەرسیم
کۆمەڵکۆژی دەرسیم لە ماوەی ساڵانی ١٩٣٧ و ١٩٣٩ دا لە ناوچەی عەلەوی نشینی دەرسیم ڕووی داوە. دوای سەرکوتی شۆڕشی کوردان لە باکووری کوردستان، سۆپای تورک وەکو ئادەت و خووی هەمیشەییان هێرشیان کردە سەر خەڵکی بێ دەرەتان و بێ بەرگری و لە ئاکامدا زیاتر لە ٧٠ هەزار کوردی عەلەوی لە لایەن …
درێژەی بابەت »چەند وێنەی نوێ کراوی شەیخ مەحموودی حەفید، مەلکی کوردستان
شەیخ مهحموود بەرزنجی ناسراو بە شەیخ مەحموودی حەفید کوڕی شێخ سەعیدی کوڕی کاک ئەحمەدی شێخ و کوڕی شێخ مارفی نۆدێ کوڕی مستەفا کوڕی ئەحمەدی نۆدیی شارەزوری بەرزنجییە. لە نێوان ساڵانی ١٨٨١ تا ١٩٥٦ ژیاوە و لەنێوان ساڵانی ١٩١٩ و ١٩٢٢، شێخ مەحموودی حەفید کە سەرکردەیەکی کوردی کاریگەر بووە لە سلێمانی، …
درێژەی بابەت »وێنەی نۆێ کراوەی بنەماڵەی بەدرخانەکان
بەدرخانەکان بنەماڵەیەکی کوردی نیشتمان پەروەری خەڵکی بۆتانن و بەدرخان بەگی بابیان لە جیزرە لە دایک بووە و لە دەمیشق کۆچی دوایی کردووە. بەدرخانەکان یەکەم شۆڕشی دژ بە دەسەڵاتی عۆسمانیان ڕێکخستووە، یەکەم ئەلفۆبێ لاتینی زمانی کوردییان داناوە و یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بە ناوی کوردستانیان دەر کردووە. لێرەدا چەند وێنەیەکی نۆێ کراوەی …
درێژەی بابەت »وێنەی نوێ کراوەی سەرکردەی کورد سمکۆی شکاک
زۆر جار ڕەنگەکان دەتوانن هەڵگری ڕابردوویەک بن یان نەخشێنەری داهاتوویەک! لێرەدا ژمارەیەک وێنەی سەرکردەی کورد سمکۆی شکاک، جەعفەر ئاغای برای، ئیسماییل ئاغای باوکی و دایکی ئەو سەرکردە ناوازەیەی کوردم بۆتان نوێ کردوەتەوە و ڕەنگم کردوون. دیارە بە داخەوە بە هۆی نەبوونی ئارشیڤێکی کوردی و کوردستانی، هەموو ئەو وێنانەم لە ئێنترنێت …
درێژەی بابەت »وێنەی نۆێ کراوەی پێشەوا قازی موحەمەد و کۆماری کوردستان
جاری وا ڕەنگەکان دەتوانن یارمەتی دەرمان بن بۆ لە بیر نەکردن، و وە بیر هێنانەوە، بۆ دۆزینەوە و وە سەر یەک خستنەوە! ئەم بیرۆکەیە بەردەوام هانم دەدا هەتاکۆ هەوڵی ژیاندنەوەی وێنە کۆنە مێژووییەکانی کورد بدەم. بۆیە ئەم جارە ئەو ژمارە وێنەیەی پێشەوا قازی موحەمەد و کۆماری کوردستانم ڕەنگ کردوە. دیارە …
درێژەی بابەت »وێنەی ڕەنگی کراوی تیربارانی ١١ ڕۆڵەی بێتاوانی کورد لە فڕۆکەخانەی سنە
لێرەدا ژمارەیەک وێنەی ڕەنگی کراوی کارەساتی فڕۆکەخانەی سنەم داناوە کە دەتوانن بە مەرجی ناو بردنی سەرچاوەکەی بە کاریان بێنن یان بڵاویان بکەنەوە. ئامانجیشم لەو کارە زیندوو ڕاگرتنی یادی ئەو ڕۆڵە بێ تاوانانە و لە بیر نە کردنی جنیایەتەکانی ڕژیمی مەلاکانە دژ بە گەلی کورد! چیرۆکی ئەو تاوانە! ڕۆژی پێنجی خەرمانان( …
درێژەی بابەت »گەمی کوردستان!
بە پێ ئەوەی کە کورد جێگای خۆی هەیە لە مێژوودا و زۆرجار ئێمە لە خاڵە ورد و کوێرەکانی ئەو مێژووە بێ ئاگاین، هەبوونی هێندێک بەڵگە دەتوانن شوێنی ئەو گەلە لە دونیا و مێژووی ڕابردوودا پیشان بدەن. لەو نێوەدا پێویستە بزانین کە لە ماوەی دوو سەدەی دوایین دا چەند گەمییەک بە …
درێژەی بابەت »