کوردستان لە نەقشە و کارتۆگرافیی کۆندا – بەشی ٤

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ و دوا بە دوای بە دیجیتاڵی بوونی ئارشیوە گرینگەکانی دونیا، زانیاری لە مەڕ جێ و واری کورد زیاتر ئاشکرا دەبێ. ئیتر دۆست و دۆژمن دەبێ باوەڕ بە ڕەسەنایەتی ئەو گەلە پرش و بڵاوە بێنێ و ڕیز لە مافی خۆجێیەتی و خاوەندارێتی خاک و وڵاتیان بگرن.

لێرەدا بەشی چوارەم ئەو نەقشانە بڵاو دەکەمەوە کە بە شێوەیەک ناو یان جێ کوردستانیان پێوە دیارە. ئێوەش دەتوانن بە سەربەستی ئەو نەقشانە بڵاو بکەنەوە. بەو مەرجەی کە هیچ لۆگۆیەک یان نووسراوەیەکی لە سەر دانەنن و ئاماژە بە سەرچاوەکەی بکەن.

تێبینی : بۆ بینینی نەقشەکە لە ئەندازەی سەرەکی خۆیدا دەتوانن لە سەر وێنەکە کرتە بکەن، هەتاکو ڕاستەوخۆ بتانباتە سەر نەقشە و سایتی بڵاۆکەر.

===========================================

تیتری نەقشە : ئێمپراتوریەتی تورک

ساڵی کێشانەوە : ١٨٧٧

شوێنی بڵاو بوونەوە : بێرلین – ئاڵمان

ناوی نەقشەکێش : هێنریچ کیپێرت

 

نەقشەی کوردستان

 


 

تیتری نەقشە : ئێمپراتوریەتی پێرشیا

ساڵی کێشانەوە : ١٧٩٤

شوێنی بڵاو بوونەوە : پاریس

ناوی نەقشەکێش : ژان باپتیست بوورگینیۆن دانڤیل

 

 


 

تیتری نەقشە : تورکیەی ئاسیا و پارس

ساڵی کێشانەوە : ١٨٩٢

شوێنی بڵاو بوونەوە : پاریس

ناوی نەقشەکێش : ئێل. ئی، دێسبویسۆنس & ژی. میگێون

 

 


 

تیتری نەقشە : پێرسیا، تورکیەی ئاسیا، ئەفغانستان، بەلووچستان

ساڵی کێشانەوە : ١٨٦٥

شوێنی بڵاو بوونەوە : پاریس

ناوی نەقشەکێش : سامۆێل ئۆگۆستۆس جی ئار میشێل

 

 


 

تیتری نەقشە : ئاسیای بچووک و سوریە، کوردستان، ئەرمەنستان،…

ساڵی کێشانەوە : ١٨٨٩

شوێنی بڵاو بوونەوە : گۆتا – ئاڵمان

ناوی نەقشەکێش : ئادۆلف ئێشتەیلێر & ئا. پیتێرمەن

 

 


 

تیتری نەقشە : ئێمپراتوریەتی تور لە ئۆروپا، ئاسیا و ئەفریکا

ساڵی کێشانەوە : ١٧١٥

شوێنی بڵاو بوونەوە : پاریس

ناوی نەقشەکێش : نیکۆلاس دۆ فێر

سەرنج : کوردستان بە CURDISTAN نووسراوە

 

نەقشەی کوردستان

 


 

تیتری نەقشە : ئاسیای بچووک و پێرشیا

ساڵی کێشانەوە : ١٨٩٥

شوێنی بڵاو بوونەوە : لەندەن – بریتانیا

ناوی نەقشەکێش : ڕیچارد ئاندری  

 

نەقشەی کوردستان

 

 

سەبارەت kurdazad