Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the header-footer-elementor domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /htdocs/wp-includes/functions.php on line 6121
کوردستان لە نەقشەو کارتۆگرافیی کۆندا – بەشی ١ - ماڵپەڕی ئازاد سەڵواتی

کوردستان لە نەقشەو کارتۆگرافیی کۆندا – بەشی ١

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ و دوا بە دوای بە دیجیتاڵی بوونی ئارشیوە گرینگەکانی دونیا، زانیاری لە مەڕ جێ و واری کورد زیاتر ئاشکرا دەبێ. ئیتر دۆست و دۆژمن دەبێ باوەڕ بە ڕەسەنایەتی ئەو گەلە پرش و بڵاوە بێنێ و ڕیز لە مافی خۆجێیەتی و خاوەندارێتی خاک و وڵاتیان بگرن.

لێرەدا بەشێک لەو نەقشانە بڵاو دەکەمەوە کە بە شێوەیەک ناو یان جێ کوردستانیان پێوە دیارە. ئێوەش دەتوانن بە سەربەستی ئەو نەقشانە بڵاو بکەنەوە. بەو مەرجەی کە هیچ لۆگۆیەک یان نووسراوەیەکی لە سەر دانەنن و ئاماژە بە سەرچاوەکەی بکەن.

تێبینی : بۆ بینینی نەقشەکە لە ئەندازەی سەرەکی خۆیدا دەتوانن لە سەر وێنەکە کرتە بکەن، هەتاکو ڕاستەوخۆ بتانباتە سەر نەقشە و سایتی بڵاۆکەر.

……………………………..

تیتری نەقشە : ئەتڵەسی ئاسیا

ساڵی کێشانەوە : ١٨٥٤

شوێنی بڵاو بوونەوە : بێرلین – ئاڵمان

ناوی نەقشەکێش : هێنریخ کیپێرت & کارێل ڕیتێر

 

 


 

تیتری نەقشە : ئەرمەنستان و کوردستان

ساڵی بڵاۆ کێشانەوە : ١٨٣٨

شوێنی بڵاو بوونەوە : پاریس

نەقشە کێش : جی. جی هێلێرت

نەقشەی کوردستان

 


 

تیتری نەقشە : ئاسیای بچووک، سوریە، ئەرمەنستان، کوردستان و میزۆپۆتامیا (تورکیە، سوریە، عێراق و ئێسرائیل)

ساڵی کێشانەوە : ١٨٧٣

شوێنی بڵاو بوونەوە : گۆتا – ئاڵمان

نەقشەکێش : ئادۆلف شتەیلێر و ئا. پیتێرمەن

 

نەقشەی کوردستان

 


 

تیتری نەقشە : دۆڵی فۆرات

ساڵی کێشانەوە : ١٩٠٤

شوێنی بڵاۆ بوونەوە : لەندەن

نەقشەکیش : ئێدوارد ئێستانفۆرد

 

نەقشەی کوردستان

 

 

سەبارەت kurdazad