کتێبی پرۆژەیەک بۆ سڕینەوەی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد لێکۆڵینەوەیەک لە سەر ئایدیا و مێژووی پارتی کرێکارانی کوردستان

کاک جەمیل کۆلاهی کتێبێکی نووسیوە لە ژێر ناونیشانی پرۆژەیەک بۆ سڕینەوەی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد ” لێکۆڵینەوەیەک لە سەر ئایدیا و مێژووی پارتی کرێکارانی کوردستان “. ئەو کتێبە پێشتر لە باشووری کوردستان چاپ و بڵاۆ کراوەتەوە. لە بەر گرینگی بابەتەکە و لە سەر ئیجازەی نووسەر، لێرەدا کتێبەکە دەخەمە بەر دەستی خوێنەری کورد و مێوانانی ماڵپەڕەکەم. کتێبەکە بە هێندێک بەڵگە و گۆتەی سەرکردەکانی پەکەکە دەوڵەمەندتر کراوە و دەتوانێ یارمەتیدەرتان بێ بۆ زیاتر کردنی زانیاریتان لە بارەی ئەو ڕێکخراوەوە.

پێشەکی کتێبەکە ئاوا دەست پێ دەکا.
ماوەیەکی دوور و درێژە کە دەمهەوێ لە سەر پارتی کرێکارانی کوردستان( پەکەکە) وەک یەکێک لە بەهێزترین پارتەکانی ئەمڕۆی کوردستان ، لێکۆڵینەوەیەک بکەم ، تا ئەوەیکە لە سێ ساڵ پێشەوە دەستم بەم کارە کرد و ئێستا لە ساڵی ٢٠١٨ دا بە خۆشییەوە کۆتایی پێی هات. ناوی ئەم کتێبە “پەکەکە پرۆژەیەک بۆ سڕینەوەی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد ، لێکۆڵینەوەیەک لە سەر ئایدیا مێژووی پارتی کرێکارانی کوردستان “. ئەم ناوە لە ناوەرۆکی ئەم کتێبە کە لە سەر ئیدئۆلۆژی و مێژووی پەکەکەیە وەرگیراوە کە لەم کتێبەدا بە وردی باس لەو ئیدئۆلۆژی و مێژوویە دەکرێ. باسکردن لە مێژوو و ئایدیای پارتی کرێکارانی کوردستان بۆیە گرینگە ، چونکە ئەم پارتە هەرچەند لە کوردستانی باکوور دامەزراوە و بۆ رزگاری ئەو بەشە لە کوردستان هاتۆتە مەیدان ، بەڵام لە لایەکەوە لەگەڵ داگیرکەرانی سێ پارچەکەی دیکەی کوردستان پێوەندیی توندوتۆڵی هەیە و لە الایەکی دیکە پارتی سیاسی بۆ رزگاری ئەو پارچانەی کوردستان دادەمەزرێنێ!

پەکەکە وەک پارتێکی بەهێز و ئیدئۆلۆژیک تا پێش رفاندنی عەبدۆڵا ئۆجەڵان تا رادەیەکی زۆر دیار بوو کە خوازیاری دەستەبەر کردنی چیە، بۆیە دەڵیم تارادەیەکی زۆر، چونکە ئەوکات خوازیاری رزگاری کوردستانی گەورە بێجگەم لە کوردستانی رۆژئاوا بوو! بەڵام لە دوای رفێندرانی ئۆجەڵانەوە هەتاکو ئێستا پەکەکە وەک هێزێکی سەرلێشێواوە و خەبات بۆ شتێک دەکات کە ئیمکانی بەدیهاتنی دەتوانین بڵین سیفرە! ئەگەر دروشمی یەکگرتنی کرێکارانی جیهان لە لایەن لایەنە کۆمۆنیستەکانەوە، یەک تۆز ئیمکانی عەمەلی هەبوو، کۆنفیدرالیزمی جیهانی ئەویش بەو شێوەیە کە پەکەکە دایڕشتووە کە لەودا نە دەوڵەت هەیە، نە نەتەوە و نە سنوور، خەونێکی زیاتر هیچ نیە! ئەگەر دروشمی “کرێکارانی جیهان یەکگرن”، یەکیەتی سۆڤیەت و چین و هەموو واڵتانی سوسیالیستی دنیای لە پشت بوو، بەاڵم دیسان هەر لەو وڵاتانەشدا کە خۆیان سوسیالیست بوون جێبەجێ نەبوو، کۆنفیدرالیزمی دیمۆکراتیکی جیهانیی پەکەکە، چەند هەزار کەس کاڵشنیکۆف لە شانی کوردی لە پشتە کە ئەوە بۆ چل ساڵ دەڕوات نەیانتوانیوە دێهاتێک لە کوردستان بە دەستی خۆیان رزگار بکەن! ئەوەی کە لە رۆژئاوای کوردستان کە پێشتر پەکەکە نکۆڵی لەبوونی دەکرد و ئێستاش ناوی کوردستانی لە سەر هەڵگرتووە، کانتۆن دامەزراوە، بە مامەڵە لەگەڵ گەندەڵترین وڵاتانی دنیا واتە سوریە و ئێران و رووسیە و بە بێ تەقاندنی تاقە فیشەکێک بە ئەمانەت لە سوریەی وەرگرت و نە لە لایەن ئۆپۆزسیونی بەشار و نە لە لایەن بەشار ئەسەدەوە بە فەرمی نەناسراوە و
داهاتوویەکی بە تەواوی تەمومژاوی هەیە!
پەکەکە حیزبێکی ئیدئۆلۆژیکە و ئیدئۆلۆژی بە چەکی دەستی دەزانێ. تایبەتمەندی هەموو ئیدئۆلۆژییەکان بەخشینی واتا بە دنیای مرۆڤەکان و بەخشینی شوناس بە مرۆڤگەلێکە کە بە دووی شوناسدا دەگەڕێن و گرینگترین هۆی سەرنج راکێش
بوونی ئیدئۆلۆژی واتابەخشین و دەستەبەر بوونی ئارامی دوای قبووڵ کردنیە، دوای ئەم ئارامی و قبووڵ کردنەیە کە ئیدئۆلۆژی ئەڤینداران و باوەڕمەندانی خۆی بۆ خۆڵقاندنی دۆخی دڵخوازی ئیدئۆلۆژی کە بە باشترین و جوانترین دۆخ واتە بە شاری خەونەکان وێنا دەکرێ، بۆ بەرخۆدان و گیانبازی پاڵ پێوە دەنێ.

بۆ خوێندنەوەی هەموو پێشەکیەکە و کتێبەکە بە گشتی فەرموون لە ڕێگای ئەم لینکەوە دایبەزێنن.

دابەزاندنی کتێب

 

سەبارەت kurdazad