کۆمپانیای دێڵتا کرێسێنت ئێنتژی(Delta Crescent Energy LLC) و نەوتی ڕۆژاوای کوردستان

کۆمپانیای دێڵتا کرێسێنت ئێنتژی ئێڵ ئێڵ سی (Delta Crescent Energy LLC)، ساڵی ٢٠١٩ لە ولایەتی دێلەیوەیر(Delaware) کە دووهەمین بچووکترین ئەیالەتی ئەمریکایە، دامەزراوە. دامەزرێنەرانی پریتین لە جەیمز کەین (James Cain)، حەیمز رەیز(James Reese) و جان پ. دۆریەر جەی ئێڕ(John P. Dorrier JR).

جەیمز کەین(James Cain) کێیە؟

James P Cainباڵوێزی پێشووی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە لە دانمارک لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٥-٢٠٠٩ دا. جەیمز کەین ئەندامی پارتی کۆماریخوازانی ئەمریکایە. هەر وەها دامەزرێنەری لیگی نیشتمانیی هاکییە. ناوبراو لە ئەیالەتی کارۆلینای باکووری لە دایک بووە و لە بوارەکانی سیاسەت و ماف دا خوێندویەتی. ناوبراو لە دەستەی بەڕێوەبەری چەندین ڕێکخراوی بازرگانی و مرۆیی ئەمریکیدا کاری کردوە. هەر وەها هێندێک نازناوی وەکو “بازرگانی نموونەیی ساڵ”ی وەر گرتووە.

جیمز لە ڕەوتی دۆسیەی ویکیلیکسدا، داوای لە سێدارەدانی “چێلسا مانینگ”ی کردوە و لەو بارەوە نامەی بۆ جۆرج بووش نووسیوە و داوای کردوە بۆ پاراستنی ئەمنیەتی وڵات و دژ بە خەیانەت، پێویستە بڕیاری لە سێدارەدانی ئەو سەربازە ئەمریکییە کە زانیاری دابووە ویکیلیکس، جێبەجێ بکرێ.

جەیمز رەیز(James Reese) کێیە؟

لە کریستۆباڵی پاناما لە دایک بووە. لە زانکۆی “مانسفیلد” و دواتر لە ئەنستیتووی تێکنۆلۆژی ماساچۆسێت خوێندوویەتی. ناوی هاوسەرەکەی نیکی رەیزە و دوو مداڵیان هەیە. لە بواری مێدیایی و چەکداریدا کاری کردووە.

جەیمز ڕەیز، بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ لە یەکەی نیزامیی هەڵکەوتوی “دڵتا فۆرس” دا کاری کردوە و بەشداری ژمارەیەکی زۆر چالاکی چەکداریی تایبەت بووە لەJames-Reese ژمارەیەک وڵاتی دونیادا. لە سەردەمی داگیرکردنی عێراقدا، جەیمز بەرپرسایەتی گرووپێکی تایبەت بە ڕاوی تێرۆریستانی لە ئەستۆ بوو. ناو براو لە ئەفغانستانیش بەشداری چالاکیە نیزامییە تایبەتەکان بووە. لە ساڵی ٢٠٠٧دا دەستی لە کار کێشاوەتەوە و دواتر لە ساڵی ٢٠٠٨دا، کۆمپانیای “تایگێر سوان”ی دامەزراندوە، کە لە بواری بەڕێوەبەریی ڕیسک و مەترسییەکان، لە زیاتر لە ٥٠ وڵاتی دونیادا کاری ڕاوێژکاری دەکا. لە ٢٠١٨ەوە لە گەڵ کاناڵی فاکس نیۆزی ئەمریکی کار دەکا.

جان پ. دۆریەر جەی ئێڕ(John P. Dorrier JR) کێیە؟

John P Dorrierهاوڵاتیەکی ئەمریکییە. باکالۆریا(لیسانس)ی لە فیزیک و جێۆفیزیک وەر گرتووە لە زانکۆی ئوتاه. لە نێوان ساڵانی ١٩٧٥ تا ١٩٩٧، لە گەڵ کۆمپانیاکانی موبیل، ئاماکۆ، ئانشووتز کۆ ئۆپێرایشن، بێ هێ پێ پێترۆلیۆم، کاری کردووە. لە ساڵی ١٩٩٥ تا ١٩٩٧ وەکو هاوسەرۆکی کۆمپانیای نەوتی ریجوەی ئاریزۆنا ئۆیڵ کۆرپۆرەیشن (Ridgeway Arizona Oil Corp) کە بنکەکەی لە ئاریزۆنای ئەمریکا بوو، کاری کردوە. دواتر پشکەکانی خۆی لەو کۆمپانیایە فرۆشتووە و لە ساڵی ١٩٩٧دا، کۆمپانیای نەوتیی گۆڵف ساندس پێترۆلیۆم(Gulfsands Petroleum)ی دامەزراندوە. بەشێکی زۆری کار و چالاکییەکانی گۆلف ساندس لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بە تایبەت لە عێراق و سوریە بووە و لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە لە سوریە جێگیر بوون و کاری هەڵێنجاندنی نەوت و گازیان کردووە. کۆمپانیاکە لە دەمێشق نووسینگەی فەرمی دانابوو. ئەو کۆمپانیایە پێشتر لە بارەی کار لە بلۆکی ٢٦ی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریە کە دەکەوێتە ناوچەکانی قامێشلوو و حەسەکە لە ڕۆژاوای کوردستان، لە گەڵ حکوومەتی سوریە ڕێکەوتنی واژۆ کردبوو و کاری تێدا دەکرد. بە سەرهەڵدانی شۆڕش و نائارامی لە سوریە، بەشێک لە کارەکانی کۆمپانیەکە لە سوریە و بە تایبەت لە ڕۆژاوای کوردستان ڕاوەستان.

بە باوەڕی شارەزایان، جان دۆریەر بە دامەزراندنی کۆمپانیایەکی دیکە و وەر گرتنی مۆڵەتی کار لە ڕۆژاوای کوردستان، هەوڵی وە دەست هێنانەوەی ئەو هەل و قازانجە دەدا کە پێشتر لە دەستی دابوون.

www.politico.com

en.wikipedia.org

www.behance.net

en.wikipedia.org

www.behance.net

en.wikipedia.org

www.joshualandis.com

 

سەبارەت kurdazad