وێنەی نۆێکراوەی مستەفا بارزانی!

مستەفا شێخ موحمەدی بارزانی (١٩٠٣-١٩٧٩) شۆڕشگێڕ و سیاسەتوانێکی کورد بوو. لە کۆماری کوردستاندا ڕۆڵی ھەبوو و لە ١٩٤٦ەوە ڕێبەری پارتی دیموکراتی کوردستان بوو. لە ١٩٦١دا شۆڕشی ئەیلوولی دژ بە حکومەتی ناوەندیی ئەو کاتەی عێراق دەستپێکرد. لە ١٩٧٥دا ھێزەکانی تێکشکا و لە ١٩٧٩دا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بە ھۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

لێرەدا چەند وێنەی بارزانی دادەنێم کە خۆم ڕەنگم کردوون و خەریکم ئالبۆمێکیان لێ درۆست کەم. هەموو لایەک مافی بە کار هێنان، کۆپی کردن و بڵاۆ کردنەوەی ئەو وێنانەتان هەیە و سەرچاوە لە بیر مەکەن.

 

سەبارەت kurdazad