وێنەی نۆێکراوەی کۆمەڵکۆژی دەرسیم

کۆمەڵکۆژی دەرسیم لە ماوەی ساڵانی ١٩٣٧ و ١٩٣٩ دا لە ناوچەی عەلەوی نشینی دەرسیم ڕووی داوە.

دوای سەرکوتی شۆڕشی کوردان لە باکووری کوردستان، سۆپای تورک وەکو ئادەت و خووی هەمیشەییان هێرشیان کردە سەر خەڵکی بێ دەرەتان و بێ بەرگری و لە ئاکامدا زیاتر لە ٧٠ هەزار کوردی عەلەوی لە لایەن سۆپای مەغۆلەوە بە دڕەندانەترین شێوە کۆمەڵکۆژ کران. ناوی دەرسیمی کوردان لە لایەن تورکەوە کراوە بە تۆجەلی و ئێستا بەو ناوە دەناسرێ.

لێرەدا چەند وێنەیەکی ئەو کۆمەڵکۆژییە و سەرکردەی شۆڕشەکەم نۆێ کردوەتەوە هەتاکو یادی ئەو تاوانانە بۆ هەمیشە لە بیرماندا بمێننەوە.

بەردەوام لە هەوڵدا دەبم بۆ دەوڵەمەندتر کردنی ئالبۆمی کارەساتەکە و ئێوەش دەتوانن وێنەکان بە مەرجی دانانی ئادرەسی سەرچاوە، بە کار بێنن، بڵاۆ بکەنەوە وکۆپی کەن.

 

سەبارەت kurdazad