حەوتوونامەی تەنزی شارلی هێبدۆ!

شارلی هێبدۆ حەوتوونامەیەکی تەنزی فەرەنسییە و لە ساڵی ١٩٧٠ دا لەلایەن فرانسوا کاڤانا و پرۆفیسۆر چۆرۆنەوە دامەزراوە . جەختێکی زۆر لەسەر شیکاری بابەتیانە دەکاتەوە بە تایبەتی لە بواری کاریکاتوری سیاسی دا. هەروەها بە بڵاوکردنەوەی راپۆرت لە دەرەوە یان لە بوارە جۆراوجۆرەکان دا، کاری لێکۆڵینەوەی رۆژنامەگەری دەکات لەم بوارەنەدا : مەزهەب، ئایینەکان، ڕاستی توندئاژۆ، ئیسلامیزم، سیاسەت و کلتور.  ئەو حەتوونامەیە هەموو چوارشەمەیەک بڵاودەکرێتەوە هەروەها ژمارەی دیکەی نێوان ماوەییشی بڵاوکردوەتەوە.

ئەو حەوتوونامەیە لە ساڵی ١٩٧٠ەوە بڵاۆ دەبێتەوە و جێگای حەوتوونامەی هارا- کیری گرتوەتەوە، کە پێشتر لە لایەن هەمان تیمەوە بڵاوکراوەتەوە و بە دوای بڵاو کردنەوەی بابەتێک سەبارەت بە مردنی ژنێراڵ دوگۆل، مۆڵەتی بڵاو کرانەوەکەی ڕاگیرا . شارلی هێبدۆ هەتا ساڵی ١٩٨١ بە شێوەیەکی ڕێکو پێک بڵاو کراوەتەوە. لە ساڵی ١٩٨٢ دا تەنیا یەک ژمارەی بڵاۆ بووەتەوە. بەڵام لە ١٩٩٢ەوە لە لایەن دەستەی نووسەرانی پێشوویە دیسان دەست بە بڵاو کردنەوەی کرا.

لە سەرەتای دەرچوونیەوە هەتاکو ئەمڕۆ، شارلی هێبدۆ وەکو بەرگریکارێکی سەرسەختی ئازادی ڕۆژنامەگەری و پێگەیەکی چەپی رەخنەگرانە، دژە میلیتالیستی و دژە ئاینیی دەرکەوتوو.

لە ساڵی ٢٠٠٦، شارڵی ئێبدۆ بۆ پشتگری لە ئازادی ڕۆژنامەگەری، ژمارەیەک کاریکاتوری موحەمەدی پەیامهێنەری موسڵمانانی بڵاو کردەوە، کە دژ کردەوەی زۆر توندی لە لایەن موسڵمانانی جیهانەوە لێ کەوتەوە. لە ساڵی ٢٠١١، دوای هێرشێکی توندڕەوە ئیسلامییەکان، نووسینگەی حەوتوونامەکە زیانی لێ کەوت. بۆ جارێکی دیکە لە ٧ی ژانڤیەی ٢٠١٥، هێرشێکی چەکداریی تاوانکارانە لە لایەن چەند توندئاژۆیەکی موسڵمانەوە کرایە سەر نووسینگەی حەوتوونامەکە و دوانزە کەس لە کادر و نووسەرانی بڵاڤۆکەکە کوژران.

خۆپیشاندان لە فەرنسە دژ بە کوشتاری شارلی هێبدۆناڕەزاییەکان دژ بە هێرش بۆ سەر شارڵی ئێبدۆ لە ١٠ و ١١ ی مانگی ژانڤیەی ٢٠١٥ دەستیان پێ کرد و دوای ڕووداوی بارمتەگرتن لە کۆگای هایپەر کاشێر، زیاتر لە ٤ ملیۆن خۆپیشاندەری کۆکردەوە و بوو بە گەورەترین گردبوونەوەی مێژووی هاوچەرخی فەرانسە. ژمارە ١١٧٨ی کە بە “ڕزگاربووەکان” ناسراوە، لە ڕۆژی چوارشەممەی حەوتووی دواتر لە ٨ میلیۆن کۆپیدا بڵاو کرایەوە و لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا ژمارەی بەشداربووانی حەوتوونامەکە لە ١٠ هەزارەوە بۆ ٢٢٠ هەزار زیادی کرد .

ڕۆژی ٥ی مەی ٢٠١٥، یانەی پێنی نێودەوڵەتی، خەڵاتی ئازایەتی و ئازادی ڕادەربڕینی پێشکەش بە بەجێماوانی تاوانەکەی شارڵی ئێبدۆ دەکات. ئەو دەستپێشخەرییە بەگەرمی لەلایەن سەلمان ڕوشدی یەوە پشتیوانی کرا و مشتومڕی لەئەمریکا و بەریتانیا دروست کرد .

ڕێبازی بەرگریکارانەی شارڵی هێبدۆ کاریگەر بووە لە سەر بیری مێدیای ئازاد و ژمارەیەک مێدیای فەرەنسی ئەو ڕێبازەیان گرتوەتە پێش.

 

سەرچاوە :

charliehebdo.fr

fr.wikipedia.org

 

سەبارەت kurdazad