پرەنسیپی ئار توو پی و ئەگەرەکانی دابین کردنی پاراستنێکی نێودەوڵەتی بۆ کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

* (ئار توو پی) بەرپرسیارێتی پاراستن: چەمکێک لە گرژیدا

چەمکی بەرپرسیارێتی پاراستن (ئار توو پی) لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەرەی پێدراوە وەک وەڵامێک بۆ بیرکردنەوە لە دوای جەنگی سارد سەبارەت بە ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئاشتیپارێزیدا. ڕێزگرتن لە سەروەری دەوڵەت لەگەڵ پێویستی پاراستنی دانیشتوانی مەدەنی لە تاوانە بەکۆمەڵەکان پێکەوە گرێ دەدات.

ئار توو پی، لە ساڵی ٢٠٠٥ لە لایەن وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەند کراوە و لەسەر سێ پایە دامەزراوە:

– بەرپرسیارێتی هەر دەوڵەتێک لە پاراستنی دانیشتوانی خۆی.
– ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ یارمەتیدانی دەوڵەتان بۆ وەرگرتنی ئەم بەرپرسیارێتییە.
– بەرپرسیارێتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ دەستوەردان وەک دوا ڕێگا کاتێک دەوڵەتی ناکارامە، لە پاراستنی هاووڵاتیانی خۆی دا شکست دێنێت.

جێبەجێکردنی ئار توو پی ئاڵۆزە و بەندە بە ئیرادەی دەوڵەتانەوە. دەستێوەردانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئەگەری “شکستی ئاشکرا”ی دەوڵەتێک بۆ پاراستنی دانیشتووانەکەی ئەگەری هەیە، بەڵام دەبێت لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە مۆڵەتی پێبدرێت.

نموونەی قەیرانی لیبیا لە ساڵی ٢٠١١دا، ئەو گرژییانەی کە لە ئار توو پی دا هەیە، نیشان دەدات. ئەنجومەنی ئاسایش ڕێگەی بە دەستێوەردانی سەربازی دا بۆ پاراستنی دانیشتوانی مەدەنی، بەڵام ئەو ئۆپەراسیۆنە لەلایەن هەندێک دەوڵەتەوە ڕەخنەی لێگیرا کە وەک خواستێک بۆ گۆڕینی ڕژێم دەیانبینی.

ئار توو پی چەمکێکی گرنگە کە ئامانجی ڕێگریکردنە لە تاوانە بەکۆمەڵەکان، بەڵام بەکارهێنانی جێی مشتومڕە و پەیوەستە بە ئیرادەی سیاسی دەوڵەتەکانەوە.

لێرەدا پێویستە چەند خاڵێکی سەرەکی بخرێنە ڕوو :

– ئار توو پی بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە لە نێوان دەوڵەتان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.
– دەستێوەردانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێوەرێکە بۆ دوا ڕێگا.
– جێبەجێکردنی ئات توو پی ئاڵۆزە و بەندە بە ئیرادەی دەوڵەتانەوە.
– نموونەی قەیرانی لیبیا سنووری ئار توو پی نیشان دەدات.

** ئایا کورد لە ڕۆهەڵاتی کوردستان یا کوردستانی ئێران دەتوانێ داوای چەسپاندنی پرەنسیپی ئار توو پی بکات؟

کورد لە کوردستانی ئێران بە دڵنیاییەوە دەتوانێ پەنا بۆ بنەماکانی بەرپرسیارێتی پاراستن (ئار توو پی) و پاراستنی نێودەوڵەتی بە تایبەت لە حاڵەتەکانی پێشێلکاریی جیددی مافەکانی مرۆڤ یان بارودۆخی قەیرانی مرۆیی ببات. ئار توو پی دان بەوەدا دەنێت کە هەر دەوڵەتێک بەرپرسیارێتی پاراستنی دانیشتووانەکەی لە دڕندەیی بەکۆمەڵ لە ئەستۆدایە، بەڵام هەروەها کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی دژکردەوەی هەیە کاتێک دەوڵەتی مەبەست ناتوانێت یان نایهەوێت دانیشتووانەکەی بپارێزێت.

ئەگەر کورد لە کوردستانی ئێران ڕووبەڕووی پێشێلکارییەکی بەرفراوانی مافی مرۆڤ ببنەوە (کە بوونەتەوە)، وەک تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی(وەک چۆن لە ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی دۆزینەوەی ڕاستییەکان دا ئاماژەی پێ کراوە)، پاکتاوی نەتەوەیی یان جینۆساید و ئەگەر حکومەتی ئێران وەڵامی پێویست بۆ پاراستنی ئەم دانیشتووانە نەداتەوە، ئەوا دەتوانن بە بانگەوازی پاراستنی تایبەت یان هەمان ئار توو پی بکەن.

بەڵام گرنگە دان بەوەدا بنرێت کە بەکارهێنانی ئار توو پی ئاڵۆزە و جێگەی ڕەچاوکردنی سیاسی و یاسایی و پراکتیکییە. کورد پێویستە لە نزیکەوە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و حکومەتە هاوسۆزەکان و ئەکتەرە نێودەوڵەتییەکانی دیکە کاربکات بۆ ئەوەی کەیسەکەی بە شێوەیەکی باوەڕپێکراو و کاریگەرانە بخاتەڕوو.

هەروەها زۆر گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە بانگەوازکردن بۆ ئار توو پی مەرج نییە یەکسان بێت بە دەستێوەردانی سەربازی. هەروەها ئار توو پی دەتوانێت ڕێوشوێنی دیپلۆماسی، فشاری سیاسی، سزای ئابووری، هەوڵەکانی نێوەندگیری و جۆرەکانی تری هاوکاری مرۆیی بۆ پاراستنی دانیشتوانی مەترسیدار لەخۆبگرێت.

*** ئایا زەمینەی بانگەواز بۆ ئار توو پی ئامادەیە؟
دوو بەڵگەی گرینگ کە لە ئێستادا دەتوانرێ وەکو دەسمایە و بنەمای بانگەوازی پاراستنی تایبەت وەر بگیردرێن بریتین لە ڕاپۆرتەکانی ڕاپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمیسیۆنی دۆزینەوەی ڕاستییەکان سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی ئێران. ڕاپۆرتی ٥٧٧ لاپەڕەیی کۆمیسیۆنی دۆزینەوەی ڕاستییەکانە کە بە ئاشکرا حکوومەتی ئێران بە تاوان دژ بە مرۆڤایەتی تاوانبار دەکات. ئەو ڕاپۆرتە بە درێژی و بەڵگەمەند، تاوانەکانی دژ بە کوردیان ‌خستووەتە ڕوو. دیارە پڕۆسەی داواکارییەکە دەبێ تیمی دیپلۆماسی، سیاسی و مافی مرۆڤیی لە خۆ بگرێت و بەڵگەی زیاتر بخرێنە ڕوو.

R2P

https://www.un.org/en/chronicle/article/responsibility-protect

https://www.un.org/fr/genocideprevention/about-responsibility-to-protect.shtml

https://en.wikipedia.org/wiki/Responsibility_to_protect

https://fa.wikipedia.org/wiki/%D9%85%D8%B3%D8%A6%D9%88%D9%84%DB%8C%D8%AA_%D8%AD%D9%85%D8%A7%DB%8C%D8%AA

 

سەبارەت kurdazad