چەند وێنەی نوێ کراوی شەیخ مەحموودی حەفید، مەلکی کوردستان

شەیخ مه‌حموود بەرزنجی ناسراو بە شەیخ مەحموودی حەفید کوڕی شێخ سەعیدی کوڕی کاک ئەحمەدی شێخ و کوڕی شێخ مارفی نۆدێ کوڕی مستەفا کوڕی ئەحمەدی نۆدیی شارەزوری بەرزنجییە. لە نێوان ساڵانی ١٨٨١ تا ١٩٥٦ ژیاوە و لەنێوان ساڵانی ١٩١٩ و ١٩٢٢، شێخ مەحموودی حەفید کە سەرکردەیەکی کوردی کاریگەر بووە لە سلێمانی، حکومەتێکی کوردیی پێکھێنا و سێ شۆڕشی دژی حوکمی بریتانیا کرد. بریتانیەکان کە هێزێکی داگیرکەر و خاوەن دەسەڵاتی عێراق و کوردستان بوون دژ بە حکوومەتەکەی مەلک مەحموود وەستانەوە و سەرکوتیان کرد.

لێرەدا چەند وێنەیەکی نۆێ کراوی ئەو سەرکردە کوردە دادەنم و هەوڵ دەدەم بەرەبەرە ئالبۆمەکەی دەوڵەمەندتر کەم.

بڵاۆ کردنەوە، کۆپی کردن و بە کار هێنانی وێنەکان بە مەرجی دانانی ئادرەسی سەرچاوە، ڕێگە پێ دراوە.

 

 

سەبارەت kurdazad