تێلێگرام : لە شاری مەهاباد، قازی موحەمەد وەکو سەرۆک “کۆماری کوردستان”، و حاجی بابا شێخ ئیسیۆلۆ وەک سەرۆک وەزیران هەڵبژێردران و ئاڵای خۆیان هەڵداوە

ئەم تێلێگرامە نهێنییەکی تایبەتی هەیەو دەبێت لەلای وەرگری ڕێگەپێدراوەوە ڕابگیردرێت و بە کەس نەدرێت [١٩٤٦].

[شێوەی]

دابەشکردنی کابینە
لە کرماشانەوە بۆ تاران

جەنابی دەیڤس                                                                                                                                  بێ بەروار
ژمارە ٢٦                                                                   لە ٥ی فیڤرییەی ١٩٤٨ لە کاتژمێر ١١:١٥ی پاشنیوەڕۆ وەرگیراوە.
٤ی فێڤرییەی ١٩٤٦
کۆپی نێردراوە بۆ :  فەرمانگەی دەرەوە ژمارە ٤
بەغدا، بێ ژمارە

 

بە پەلە

نهێنی

دوابەدوای تێلێگرامی ژمارە ٢٣م بۆ تاران.

دوێنێ لە سنە گەڕامەوە. ئەو زانیاریانەی لە بەردەستن بریتین لە:

لە شاری مەهاباد، قازی موحەمەد وەکو سەرۆک “کۆماری کوردستان”، و حاجی بابا شێخ ئیسیۆلۆ وەک سەرۆک وەزیران هەڵبژێردران و ئاڵای خۆیان هەڵداوە. قازی موحەمەد بانگهێشتی تەورێز کرا و پێ ڕاسپێردرا کە لە ژێر چاودێری “دیمۆکراتەک”ندا حکومەتێکی خۆجێیی پێک بێنێ. ئەو ڕەتی کردەوە و گوتی ڕێککەوتنی ڕاستەوخۆم لەگەڵ ڕووسەکان هەیە کە کوردستان سەربەخۆ بێت و سەر دیموکراتەکانی تەورێز نەبێت. دیموکراتەکان ناڕەزایەتیان دەربڕی، بەڵام دواجار ناچار بوون ڕازی بن. زۆنی کوردی لە میاندووابەوە تا سەردەشت درێژ دەبێتەوە.

ئەو ڕاستییەی کە دەسەڵاتدارانی عێراق ڕێگەیان بە حەمە ڕەشید دا لە عێراق هەڵبێت، دەسەڵاتدارانی فارسی لە کوردستان زۆر ناڕەحەت کرد. سەرەتا هەوڵیدا بچێتە مەهاباد بۆ ئەوەی پەیوەندی بە قازی محەمەدەوە بکات، بەڵام ڕووسەکان گومانیان لێکرد و تەنانەت ڕێگەیان پێنەدا نێردراوێک بۆ مەهاباد بنێرێت.

دوای لێکۆڵینەوە، ڕووسەکان قەناعەتیان بە نیەتپاکی ئەو کرد. شمشێری شەرەف و مەدالیای وەرگرت، لە مەهاباد وەک فەرماندەی گشتی هێزە کوردییەکان دەستنیشان کرا. ژمارەی هێزە تایبەتەکانی ئەو بە ١٨٠ سوار مەزەندە دەکرێت. یەکێک لە بەگزادەکانی گەڕایەوە پێنجوێن و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق ئاشتی کرد. هاوسەرەکەی حەمە ڕەشید لە دەربەندخان لەژێر چاودێری عێراقدایە.

مەلا مستەفا بارزانی لە متمانەی تەواوی ڕوسەکان بەهرەمەند نییە. ئەو و براکەی لە مەهاباد دەرکراون و ئێستا لە ناوچەی نەغەدەدان. لایەنگرانی بە ژمارەیەکی کەم لە گوندەکانی ئەم دەڤەرەدا پرش و بڵاون و لە بارودۆخێکی زۆر سەختدا دەژین. پێدەچێت بەشێکی زۆر لەوانەی سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرنەچووە، لە بەهاردا هەوڵی گەڕانەوە بۆ عێراق بدەن.

ئێستا بەرپرسانی سەربازیی فارس لە سەققز، بانە و سەردەشت دیاری کراون کە بە گشتی دوو هەزار و ٥٠٠ سەربازی فارسی بە تۆپخانە و تانکەوە لە سەقز ببونیان هەیە. بەهۆی بەفرەوە پەیوەندی ڕێگاوبان لە نێوان سنە و ئەو شوێنانەدا نییە، بەڵام ڕادیۆ مەیدانیەکان [گرووپ لابراون] بە شێوەیەکی ڕێکوپێک کاردەکەن و سەربازەکان بەشەخۆراک و پێویستییەکانیان هەیە بۆ ئەوەی تا کۆتایی مانگی پووشپەڕ بەردەوام بن. ژەنەڕاڵ هۆمایونی پێشنیاری ئەوە دەکات کە لە چەند ڕۆژێکی تردا هێزێکی یەدەگی گەڕۆک ڕەوانەی دیواندەرە بکات. ڕاپۆرتەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لەلایەن دیموکراتەکانەوە لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی سەقز و لە دیواندەرە ئەنجام دراون (بڕوانە CICI بەغدا لە [گرووپی نەخوێنراوەوە] [٢ گروپی نەخوێنراو؟ ژمارە ٢٥]، بڕگەی ٢٩ و ٣٠) بە تەواوی نادروستن. تا ئێستا نە دیموکراتەکان و نە کوردەکانی مەهاباد هێزیان بۆ باشووری هێڵی سەردەشت – بانە – سنە – تەکاب نەناردووە.

دیموکراتەکان لە شاهین دژ لە ژێر هەڕەشەی جددی ئەفشارە وەفادارەکانن و چاوەڕوان دەکرێ هەر کات هەوا ئیجازە بدات دەست بە ئۆپەراسیۆنەکان بکرێتەوە، چاوەڕوان دەکرێت شارۆچکەکە بکەوێتە دەستیان. لە زەنجان شەڕ و پێکدادانێک لە نێوان دیموکراتەکان و زولفەقارییەکان ڕوویدا و تێیدا شەش دیموکرات کوژران و سێ سەرکردەیان بە دیل گیران و پانزە تفەنگ و دوو دۆشکەی سووک و ژمارەیەک نارنجۆکی دەستی گیرا. یارمەتی بۆ زولفەقاری و ئەفشارەکانی تەکاب و بیجاڕ دەنێردرێت.

چوار ئەفسەری لاوی فارس لە شاری سنە دەستبەسەر و بۆ دادگاییکردن ڕەوانەی تاران کران. ئەوان لە ڕێگەی بەخشش سەقز کە برای وەزیری پۆست و تەلەگراف لە حکوومەتی دێموکراتی تەورێزە لەگەڵ دیموکراتەکان لە پەیوەندیدا بوون. بەخشش و ١٨ هاوکار لە شاری سنە دەستبەسەرن. هەروەها بریکارێکی گومانلێکراوی ڕووسی لە شاری سنە دەستبەسەر و زیندانی کرا. ئەو هەڵگری کۆد و نەخشە و زانیاری وردی سوپای فارس لە کوردستان بوو.

پێدەچوو ژەنەڕاڵ هۆمایونی متمانەی بە توانای خۆی هەبێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخەکەدا، مەگەر قازی موحەمەد و حەمە ڕەشید و مەلا مستەفا هێزەکانیان بۆ هێرشکردن بەرەو باشوور کۆبکەنەوە، لەو حاڵەتەدا کێشەی جددی سەرهەڵبدات. بە هۆی بەفربارینی زۆر لەسەر ڕێگاکان، ژەنەڕاڵ هۆمایونی نەیتوانی پێش ٣١ی مارس لە سنەوە بۆ سەقز، بانە یان سەردەشت هێزی پتەوکردن بنێرێت، لە کاتێکدا ڕێگاکانی ئازەربایجان بۆ ئەو شوێنانە ئازاد بوون.

سەبارەت بە ناوچەی هەورامان، مەحمودخان کانی سانانی بەهۆی هەوکردنی سییەکان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران گیانی لەدەست دا. محەممەد حەیدەری کوڕی لە شاری سنەیە و ئیدیعای پلە سەرهەنگییەکەی باوکی لە لەشکری فارس دەکات. پێیان گوترا کە لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە و ئەگەر بە شێوەیەکی جێگەی ڕەزامەندی خزمەت بە حکومەتی فارس بکات، دەتوانێت هیوای جێگرتنەوەی باوکی هەبێت. 150 تفەنگ لەلایەن کانی سانانیەکانەوە ڕادەست کرا، بەڵام هێشتا چەند تفەنگێکیان لە دەستدایە.

حەسەن خان ڕێزاوی هێشتا نەهاتووە بۆ سنە، بەڵام موزەفەری کوڕی لەوێیە. خۆی لە یەکێک لە گوندەکانی نزیک ڕێزاوە. لە ڕێزاو سەرهەنگێکی فارس لەگەڵ چەند نەفەری دیکە بوونیان هەیە . بە گشتی، ژەنەڕاڵ هۆمایونی پێدەچوو تەواو ڕازی بێت لە دۆخی ناوچەکە [گرووپی ناخوێندرێتەوە]، هەرچەندە ئەگەری نائارامی لە بەهاردا ڕەت نەکردەوە.

ئۆ.ت.پ.

 

سەبارەت kurdazad