چەند وێنەی نۆێکراوەی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو

عەبدولڕەحمان قاسملوو (١٩٣٠ – ١٩٨٩) زانایەکی بواری ئابووری، کۆمەڵایەتی، سیاسی، دیپلۆماسی، خەباتکار، پێشمەرگە و سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ماوەی ساڵانی ١٣٥٠ ھەتا ١٣٦٨. لە شاری ورمێ لە دایک بوو و لە شاری ڤییەن تیرۆر کرا. دوکتور قاسملوو کاتێ دەگەڵ چەند ھاوڕێی، ئامادەی وتووێژ سەبارەت بە ئاشتی نێوان کورد و ئێران بوون، لە شاری ڤییەنی وڵاتی ئۆتریش، بە دست نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران تیرۆر کرا.

لێرەدا ژمارەیەک وێنەی دوکتور قاسملوو و نەسرین خانمی خێزانیانم نۆێ کردووەتەوە. دیارە وەکو هەمیشە چۆن وێنەکانم لە ئێنترنێت وەدەست هێناوە، چلۆنایەتیەکەی لە خوارەوەیە، بەڵام هەموو هەوڵی خۆم داوە و دەیدەم کە ئالبۆمێکی دەوڵەمەند لە وێنەکانی ئامادە کەم. تکاشم ئەوەیە ئەگەر کەسێک وێنەی نەدیتراوی بەڕێزیانی لە لایە بۆم بنێرێ هەتاکۆ ئالبۆمەکەی زیاتر پێ بڕازێنینەوە.

هەوڵ ئەدەم سەرچاوەی ئەو وێنانە کە لە جێگای جواروجۆر وە دەستم خستوون پەیدا کەم و ئاماژەی پێ بدەم. ئێوەش سەربەستن لە بە کار هێنان، کۆپی کردن و بڵاۆ کردنەوەی ئەم وێنانە بە مەرجی ئاماژە بە ئادرەسی سەرچاوەکەی.

 

سەبارەت kurdazad