وێنەی ڕەنگی کراوی تیربارانی ١١ ڕۆڵەی بێتاوانی کورد لە فڕۆکەخانەی سنە

لێرەدا ژمارەیەک وێنەی ڕەنگی کراوی کارەساتی فڕۆکەخانەی سنەم داناوە کە دەتوانن بە مەرجی ناو بردنی سەرچاوەکەی بە کاریان بێنن یان بڵاویان بکەنەوە. ئامانجیشم لەو کارە زیندوو ڕاگرتنی یادی ئەو ڕۆڵە بێ تاوانانە و لە بیر نە کردنی جنیایەتەکانی ڕژیمی مەلاکانە دژ بە گەلی کورد!

چیرۆکی ئەو تاوانە!

ڕۆژی پێنجی خەرمانان( شاریوەر)ی ١٣٥٨، لە فڕۆکەخانەی سنە لە لایەن سادقی خاڵخاڵی(ناسراو بە قەسابەکەی کوردستان)ەوە، لە دادگایەکی ٣٠ خۆلەکی دا سزای تیرباران بە سەر ١١ ڕۆڵی بێ تاوانی کورد دا سەپێندرا. لەو بێدادگایە دا هیچ بەڵگەیەک دژ بەو ڕۆڵانەی گەلی کورد لە بەر دەست دا نەبوو و تەنیا ئەو چەند کەسە بۆ چاو ترسێن کردنی گەلی کورد و بە تومەتی قاچاخی چەک، هاندان بۆ ڕاپەڕین و کوشتن، سزا دران. یەک  لە تیرباران کراوان بریندار بوو و لە سەردار مەییتەوە برایە بەر دەم بکوژەکانەوە.

ناوی تیرباران کراوان :

١. احسن ناهید

٢. شهریار ناهید

٣. جمیل یخچالی

٤. ناصر سلیمی

٥. عبداله فولادی

٦. مظفر نیازمند

٧. سیروس منوچهری

٨. اصغر مبصری

٩. مظفر رحیمی

١٠. عیسی پیرولی

١١. عطا زندی

 

لە سەر هەر وێنەی بچووک کرتە بکە هەتا گەورە بێتەوە.

 

سەبارەت kurdazad