وێنەی نۆێکراوی کاک فواد موستەفا سۆڵتانی

فواد مستەفا سوڵتانی ناسراو بە کاک فواد (١٩٤٩ – ١٩٧٩) تێکۆشەری سیاسی، یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵە و شۆڕشگێڕی کورد ‌بوو. کاک فواد ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی ئەڵمانە سەر بە شاری مەریوان لەدایک‌بوو. ساڵی ١٩٦٨ چووە زانکۆی سەنعەتی شەریف لە تاران و لە بواری کارەبا دەستی بە خوێندن کرد. ھەر لەوێوە چالاکییە سیاسییەکانی دەست‌پێکرد. ساڵێک دواتر لەگەڵ ھێندێ لە ڕفیقانی لە پاییزی ١٩٦٨ ڕێخراوێکیان پێک‌ھێنا کە دواتر بە کۆمەڵە ناسرا. کاک فواد و ھاوڕێکانی ڕۆڵێکی گەورەیان ھەبوو لە ڕووناک‌کردنەوەی زەحمەت‌کێشانی کوردستان لە ژێر زۆری دەستگای شای ئێران. کاک فواد ڕۆڵێکی گرینگی لە پێش‌کەوتن و یەک‌گرتنی شەپۆلەکانی شۆڕشی دژە دەسەڵاتی شای ئێران لە شارەکانی مەریوان و سنە‌ ھەبوو. پێک‌ھێنانی یەکیەتی جووتیاران و چالاک کردنی یەکەمین دەستەی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە (ئۆرگانی زەحمەتکێشانی کوردستان) یەکێک بوو لە گرینگرین دەست‌کەوتەکانی کاک فواد لەو بوارەدا. کاک فواد لە ساڵی ١٩٧٩ (٩ خەرمانانی ساڵی ١٣٥٨) بە دەستی ھێزەکانی حکوومەتی ناوەندیی ئێران لە شەڕێکی چەکداری‌دا گیانی خۆی بەخت کرد.

لێرەدا چەند وێنەیەکی نۆێ کراوەی کاک فوادم داناوە و لە هەوڵ دا دەبم بۆ دەوڵەمەند کردنی ئالبۆمی وێنەکانی. بە کار هێنان، کۆپی کردن و بڵاۆ کردنەوەی ئەو وێنانە بە مەرجی دانانی ئادرەسی سەرچاوە، ڕێگا پێدراوە.

 

سەبارەت kurdazad