قازی محەممەد، ڕێبەری بزووتنەوەی سەربەخۆیی کورد، بارودۆخی کوردستان و ئازەربایجان لە ڕاپۆرتێکی ٥ی فێڤرییەی ١٩٤٧ی باڵوێزی بریتانیا

ئەم بەڵگەنامەیە موڵکی حکومەتی گەورەی بەریتانیایە
نهێنی
فارس
٥ی فێڤرییەی ١٩٤٧
بەشی دووەم
E 1107/17/34
کۆپی ژمارە ١٦٠
پوختەی هەواڵگریی بەشی نیزامی ژمارە 4
ماوەی ٢٠-٢٦ی ژانڤیە
پەیوەندی لە تارانەوە، ژمارە ٣٧ی ٢٨ی ژانڤیە؛  لە ٥ی فێڤرییە وەرگیراوە

 

کاروباری فارس
سیاسی
بەشێک لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاکان بڵاوکراوەتەوە و بەیاننامەیەکی ڕۆژانەی دۆخی ڕاپرسییەکە لە تاران لە زۆربەی ڕۆژنامەکاندا هاتووە. پێدەچێت کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی ئێرانی سەرۆکوەزیران وەک چاوەڕوان دەکرا سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
2- ئێستا کە هەڵبژاردنەکان لە ئارادایە و چاوەڕوانی کۆبوونەوەی مەجلیسی داهاتوو دەکرێ، قسە و باسی زیاتر دەبیسترێت سەبارەت بە کارەکانی داهاتووی سەرۆکوەزیران سەبارەت بە بەڵێننامەکەی بۆ پێشکەشکردنی پڕۆژە یاسایەک بۆ پێکهاتنی کۆمپانیایەکی هاوبەشی نەوتی ڕووسیا-فارس لە باکووری فارس. زۆربەی فارسە خوێندەوارەکان، بەبێ وەستان بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەگەری هێنانەکایەی ڕێوشوێنی پارێزراو بۆ ڕێگریکردن لە دزەکردنی سیاسی ڕووسیا لە ژێر بەرگی گەڕان بەدوای نەوتدا، ئەوەندە قەناعەتیان بە بێتوانایی و لاوازی خۆیان هەیە، و ئەوەندە لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئازەربایجان دڵگرانن کە حاشا لە جێبەجێبوونی هەر جۆرە بیرۆکەیەک کە لە لایەن خۆیان یان هەر کەسێکی ترەوە هاتبێتە گۆڕێ دەکەن و ئەو بۆچوونە توندڕەوانەیان هەیە کە پێدانی ئەم ئیمتیازە یان، وردتر، دامەزراندنی ئەم کۆمپانیا هاوبەشە ، لە ئەنجامدا زاڵبوونی سیاسی ڕووسیا بەسەر هەموو باکووری فارس لە دەریاچەی ئورومییەوە تا سنووری ئەفغانستانی لێ دەکەوێتەوە.

ئاسایشی نێوخۆ

ئازەربایجان و کوردستان
3. ئەفسەری گشتیی فەرماندەیی لەشکری ئازەربایجان هەتا ٢٥ی ژانڤییەی داوە بە عەشیرەتە کوردەکان لە قەزای شاپور و خوی و ماکو بۆ ڕادەستکردنی تفەنگەکانیان. هەموو ئەم هۆزانە سەدەیەک یان زیاترە تفەنگیان هەڵگرتووە و بەو شتانەی لە ڕووسەکانەوە وەریانگرتووە و لە سوپای فارسەوە دەستیان بەسەردا گرتووە، ڕەنگە لە جاران باشتر چەکدار بن.
دەستڕاگەیشتن بە شوێنی نیشتەجێبوونیان ئەستەمە و ئەگەر بە جیددی بەدوایاندا بگەڕێن، دەتوانن بە ئاسانی سنوور ببڕن و بچنە ناو عێراقەوە. بۆیە چاوەڕوان ناکرێت کە سوپای فارس لەم ئەرکەدا سەرکەوتنی زۆر بەدەست بهێنێت.

4- فەریدون ئیبراهیمی، سەرۆکی دادوەری لەم ڕژێمە نوێیەی دیموکراتەکان، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا.

5. ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی باس لەوە دەکات کە قازی محەممەد، ڕێبەری بزووتنەوەی سەربەخۆیی کورد، سەدر قازی، براکەی، جێگری پێشووی مەجلیس و سەیف قازی، خزمێکی نزیک، هەموویان لەلایەن دادگای سەربازیی مەهابادەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەو سزایانە پێویستیان بە پشتڕاستکردنەوە دەبێت.

 

فارس

6 . فاتمی، پارێزگاری گشتیی دووبارە دەستنیشانکرای فارس، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کونسوڵی پادشایی، بۆچوونی وابوو کە ئامانجەکانی حکومەت لە فارس دەتوانرێت بە ڕێگەی ئاشتیانە بەدیبهێنرێت و بە توندی دژی ڕێوشوێنی توندرەوانەیە. بێگومان ئامانجی سەرەکی چەکداماڵینی ئەو هۆزانەیە کە قەشقایییەکان بەهۆی قەبارەیانەوە و بۆیر ئەحمەدییەکان بەهۆی خووی تاڵانکارییەوە لە نێوانیاندا جێ دەگرن.

پارێزگاری گشتی ڕایگەیاند کە لە باسکردنی ئەم بابەتەدا ناسر خان ڕۆحێکی مەعقولی نیشانداوە، بەڵام ڕەنگە خوسرۆ خان، برا بچووکەکەی، ئەوەندە بە دڵی نەبێ. شا لە ١٧ی ژانویە فڕی بۆ شیراز، و ناسر خانی بینی لە ماوەی ئەو مانەوە کورتەی کە کردبووی. دەوترێت کۆبوونەوەکە دۆستانە بووە. بەشێک لە سەرۆکەکانی کوهگیلو لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا سەردانی تارانیان کردووە.

خوراسان
7. کونسوڵی گشتی پادشای مەزن لە مەشهەد ڕاپۆرتی داوە کە ڕۆژنامە ناوخۆییەکان تۆمەتی هاوشێوە سەبارەت بە هەڵبژاردنە ساختەکراوەکان دەخەنە ڕوو وەک لە بڕگەی ٢ی دوایین پوختەی زانیارییەکاندا کورتکراوەتەوە.
بڕیار بوو لە ٢٥ی ژانویە دەنگدان دەستپێبکات. بۆ شاری مەشهەد تەنیا چوار کورسی هەیە و هەموو کاندیدەکان سەر بە پارتی دیموکراتی ئێرانی سەرۆکوەزیرانن.

8 . ئیدارەی ناوخۆیی، لە کۆتاییدا، ڕێوشوێنی گرتۆتەبەر بۆ ئەوەی بتوانێت یارمەتی ناوچە قات و قڕی لێداوەکان بدات، بەڵام لە کۆی 5 هەزار خەروار (نزیکەی 1700 تۆن) دانەوێڵەی نێردراو بۆ قاینات، تەنیا لەسەدا 10، بۆ مرۆڤ گونجاوە.

 

https://www.qdl.qa

سەبارەت kurdazad