Home / هاوپۆلنه‌كراو / تۆڕی ئێشێلۆن

تۆڕی ئێشێلۆن

تۆڕی ئێشێلۆن ( Echelon network)، تۆڕێکی جیهانی سیخۆڕییە کە لە لایەن پێنج وڵاتی ئەمریکا، بریتانیا، کەنەدا، ئۆسترالیا و نیۆزێلاندەوە درۆستکراوە و پێک هاتووە لە کۆمەڵێک سەتەلایت و ئانتێنی سەر زەوی و دەریایی و ژێر دەریایی. ئامانجی ئەو تۆڕە گۆێگرتن، دۆزینەوە و وەرگرتنی هەموو جۆرە پەیوەندیەکی رادیۆیی و دیجیتاڵییە لە سەرانسەری دونیادا. تۆڕەکە دەتوانێ چاودێری هەموو پەیوەندیەکی تێلێفۆنی، کۆرتە نامە، فاکس، ئیمەیل و پەیامی دیجیتالی دیکە بکات. بوودجەی ساڵیانەی تەرخانکراو بۆ ئەو تۆڕە نیزیک بە ٢٦،٧ میلیار دۆلارە.

مێژوو
لە ساڵی ١٩٤٣ دا، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بریتانیا، کە بەشداربوون لە شەڕی دووهەمی جیهانیدا، ڕێکەوتنێکی هاوکارییان بۆ چاودێری زیرەکانەی پەیوەندیەکان (SIGIN)، واژۆ کرد. دوای کۆتایی هاتنی شەڕ هەر دوو وڵات بۆ بەردەوامی لە هاوکاریەکانیان لە بۆاری چاودێری پەیوەندیەکاندا، ڕێکەوتنێکی نۆێیان لە ساڵی ١٩٤٦ لە ژێر ناوی “ڕێکەوتن بۆ چاودێری پەیوەندیەکان”(UKUSA)  واژۆ کرد. کەمێک دوای واژۆکرانی ئەو ڕێککەتننامەیە، وڵاتانی کانادا، ئۆسترالیا و نیۆزێلاند پەیوەستبوون بەو ڕيکەوتنەوە. هەروەها وڵاتانی؛ ئاڵمانی ڕۆژاوا، نۆروێژ و تورکیە ڕێکەوتنی چاودێری زیرەکانەی پەیوەندیەکانیان لە گەڵ وڵاتە یەکگرتووەکان واژۆ کرد.

پەرەسەندن لە ماوەی شەڕی سارد دا
لە یەکەم ساڵەکانی واژۆکرانی ڕێکەوتننامەی UKUSA، وڵاتانی ئەندام خەریکی چاودێری و شوێنگرتنی ئەو پەیامانە بوون کە لە وڵاتەکەیانەوە دەنێردرانە دەرەوە یان دەهاتنە نێۆ، هەروەها چاودێری هێندێک وڵاتی مەبەستیان دەکرد. بەڵام لە سەردەمی شەڕی سارد دا، ئامرازی پێشکەوتوویان خستە خزمەتی ئەو کارەوە بۆ بەرفراوانکردنی چاودێریەکان. لە نێوەڕاستی ساڵی ١٩٧٠دا. یەکەم بنکەی ئێشێلۆن Echelon لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا دامەزرا کە بوو بە سەرەتای دامەزرانی تۆڕێکی بەرفراوان کە هەموو دونیای تەنیوەتەوە. ناوی ئەو تۆڕە P415 ەیە، بەڵام زۆرتر بە تۆڕی ئێشێلۆن ناسراوە.
ژمارەیەک وڵاتی دیکەی وەکو؛ ئاڵمان، نۆروێژ، تورکیە و کۆریای باشوور، پەیوەستبوون بەو تۆڕەوە، بەڵام تەنیا پێنج وڵاتی سەرەکی دەتوانن دەستیان ڕابگات بە هەموو زانیاریەکان و بڕیاردەر بن لەوەی کە کام وڵات، چ کەسێک یان کۆمپانیایەک ببێتە ئامانجی تۆڕەکە.

ئاشکرابوونی تۆڕی ئێشێلۆن
ئەو تۆڕە ماوەی ٤٠ ساڵ بە نهێنی ڕاگیرابوو. لە ساڵی ١٩٨٨دا، ڕۆژنامەنووسێکی ئێسکۆتلەندی بە ناوی دۆنکان کامپيل، لە بابەتێکدا لە ژێر ناوی “هەر کەس بیبیسێ” تۆڕەکەی ئاشکرا کرد. لەو سەردەمەدا دەنگدانەوەیەکی زۆری نەبوو و ڕاگەیاندنەکان گرینگیەکی زۆریان پێ نەدا.

لە ١٩٩٦دا، ڕۆژنامەنووسێکی نیۆزێلاندی بە ناوی نیکی هاگێر، لە کتێبێکدا بە ناوی “هێزی شاردراوە” (Secret Power) بە وردی باسی بەشداربوونی وڵاتەکەی دەکا لەو تۆڕە بەرفراوانەدا.
سێ ساڵ دواتر، لێکۆڵەرانی زانکۆی جۆرج واشنگتۆنی ئەمریکی هێندێک بەڵگەنامەی نووسراوی پەیوەندیدار بە هەبوونی ئەو تۆڕە بدۆزنەوە. دوو بەڵگەنامەی ئەرشیڤکراوی ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەییNSA کەوتنە دەستی ئەو لێکۆڵەرانە. یەکێکیان هی ڕێکەوتی ٣ی سیثتامبەری ١٩٩١ بوو و ئەرکەکانی ناوەندی چاودێری ئەلێکتۆنیی         Sugar Groveی ئەیالەتی وێرجینیا، ئەوی دیکە بە ڕێکەوتی ١٥ی ژۆئەنی ١٩٩٥، دەست بەکاربوونی چەند ناوەندێکی وەرگری زانیاری لە هێندێک لە بنکە ئاسمانیەکانی ئەمریکا ئاشکرا دەکەن.
دواتر لە ١٩٩٩ دا، یەکیتی ئۆروپی داوا لە کومیتەی نرخاندنی زانیاریە زانستی و تێکنۆلۆژیکەکان(STOA) دەکا تا لەو بارەوە چەندین ڕاپۆرت ئامادە بکات و باشترین ڕێگاکانی پێشگرتن لە سیخۆڕی لە لایەن ئەو تۆڕە پیشنیار بکات.

وێستگە سەرەکیەکانی تۆڕی ئێشێلۆن
–          وێستگەی لێگەڕانی Yakima – ئەیالەتی واشێنگتۆن

–          ویستگەی Sugar Grove – ئەیالەتی ویرجینیا
–          وێستگەی Sabana Seca – پۆرتۆریکۆ
–          وێستگەی SFC Leitrim (CAF-97) – ئۆنتاریۆ / کانادا
–          وێستگەی RAF Menwith Hill (USD-1000) – یۆرکشایر / بریتانیا
–          وێستگەی GCHQ Bude – کۆرنووای / بریتانیا
–          وێستگەی Guam – زەریای ئارام
–          وێستگەی ADSCS – گێراڵدۆن / ئۆسترالیا
–          وێستگەی Waihopai (NZC-333) – نیۆزەلاند
–          ويستگەی Aylos Nikolaos – قوبرێس
–          ویستگەی Bremerhaven – ئاڵمان
–          وێستگەی Silvermine – ئافریقای باشوور
–           وێستگەی OSAN – کۆریای باشوور
–          وێستگەی Misawa – ژاپۆن
–          …

سەرچاوەکان:

هەروەها بپشکنە

کوردستان لە نەقشە و کارتۆگرافیی کۆندا – بەشی ٧

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ و دوا بە دوای بە دیجیتاڵی بوونی ئارشیوە گرینگەکانی دونیا، زانیاری …