کوردستان لە نەقشە و کارتۆگرافیی کۆندا – بەشی ٦

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ و دوا بە دوای بە دیجیتاڵی بوونی ئارشیوە گرینگەکانی دونیا، زانیاری لە مەڕ جێ و واری کورد زیاتر ئاشکرا دەبێ. ئیتر دۆست و دۆژمن دەبێ باوەڕ بە ڕەسەنایەتی ئەو گەلە پرش و بڵاوە بێنێ و ڕیز لە مافی خۆجێیەتی و خاوەندارێتی خاک و وڵاتیان بگرن.

لێرەدا بەشی شەشەمی ئەو نەقشانە بڵاو دەکەمەوە کە بە شێوەیەک ناو یان جێ کوردستانیان پێوە دیارە. ئێوەش دەتوانن بە سەربەستی ئەو نەقشانە بڵاو بکەنەوە. بەو مەرجەی کە هیچ لۆگۆیەک یان نووسراوەیەکی لە سەر دانەنن و ئاماژە بە سەرچاوەکەی بکەن.

تێبینی : بۆ بینینی نەقشەکە لە ئەندازەی سەرەکی خۆیدا دەتوانن لە سەر وێنەکە کرتە بکەن، هەتاکو ڕاستەوخۆ بتانباتە سەر نەقشە و سایتی بڵاۆکەر.

===========================================

تیتری نەقشە : پیرشیا

ساڵی کێشانەوە : ١٥٢٥

شوێنی بڵاو بوونەوە : ئێستراسبوورگ – فەرانسە

ناوی نەقشەکێش : لۆرێنز فریەس

 


 

تیتری نەقشە : تابلۆی ئاسیا

ساڵی کێشانەوە : ١٥٤٢

شوێنی بڵاو بوونەوە : بازڵ – سویس

ناوی نەقشەکێش : سێباستیەن مونستێر

 

 


 

تیتری نەقشە : پیرشیا

ساڵی کێشانەوە : ١٦٢٦

شوێنی بڵاو بوونەوە : لەندەن – بریتانیا

ناوی نەقشەکێش : جۆن ئێسپید

 

 


 

تیتری نەقشە : ئێمپراتووری پیرشیا

ساڵی کێشانەوە : ١٧٢٠

شوێنی بڵاو بوونەوە : نورێنبێرگ – ئاڵمان

ناوی نەقشەکێش : جۆن بابتیست هوومەن

 

 


 

تیتری نەقشە : تورکیە، پرشیا، …

ساڵی کێشانەوە : ١٧٢١

شوێنی بڵاو بوونەوە : لەندەن – بریتانیا

ناوی نەقشەکێش : جۆن سێنێکس

 

 


 

تیتری نەقشە : ئیمپراتوریەتی پرشیا

ساڵی کێشانەوە : ١٧٤٠

شوێنی بڵاو بوونەوە : ئۆگسبۆرگ – ئاڵمان

ناوی نەقشەکێش : توبیاس کۆنراد لۆتێر

 

 

سەبارەت kurdazad