تێ گەیشتنی ڕاستی – بڵاوکراوەی کورد زمانی سوپای بریتانیا لە نێوان ساڵانی ١٩١٨-١٩١٩

نیو-حەوتوونامەی “تێ گەیشتنی ڕاستی” بڵاۆ کراوەیەکی سوپای بریتانیا بوو لە عێراق کە لە نێوان ساڵانی ١٩١٨ تا ١٩١٩، بە زمانی کوردی بڵاو کراوەتەوە. ئەو بڵاوکراوەیە کە ٦٥ ژمارەی دەرچووە، لە سەردەمی شەڕی بریتانیا و عوسمانیەکاندا کە لە سەدەی شانزەهەمەوە دەسەڵاتی عێراقیان بە دەستەوە بوو، وەکو ئامرازێکی پڕۆپاگەندی بریتانیەکان دژ بە دەوڵەتی عوسمانی بە کار هێنراوە. کاتێ بریتانیەکان لە سەرەتای بەهاری ١٩١٨دا بەرەو باکووری عێراق و باشووری کوردستان هەڵکشان، بڵاو کردنەوەی “تێ گەیشتنی ڕاستی” دەستی پێ کرد و بوو بە ئۆرگانی هێزەکانی بریتانیا و چالاکییە سیاسی، کۆمەڵایەتی و کلتووریەکانی ئەو هێزانە تێدا ڕەنگی دەدایەوە. بڵاوکراوەکە بە بایی یەک “ئانا” واتە چوار فلس دەفرۆشرا.

ناوەندنی بڵاو کراوەکە لە شاری بەغدا بوو، لە هەمان بینای ڕۆژنامەی “جرید العرب”. لە سەر بڵاوکراوەکە ناوی خاوەنی ئیمتیاز، دەستەی نووسەران یان ناوەی نووسەری بابەتەکان نەدەنووسران. بەڵام لە لایەن فەرماندەیەکی هێزەکانی بریتانیا بە ناوی “سوانە”وە کە خۆی کوردیزانێکی شارەزا بوو، بابەتەکان ئامادە دەکران. ئامانجی “تێ گەیشتنی ڕاستی”، هاندانی کوردەکان بوو دژ بە تورکە عوسمانیەکان. بریتانیەکان لەو ڕێگایەوە، ستایشی ئیسلامیان دەکرد و هەستی نەتەوەیی کوردەکانیان دەبزواند دژ بە تورکەکان. لەو بڵاوکراوەیەدا، تەنانەت ناوی چەند ئەفسەرێکی بریتانیایی کە ئایینی خۆیان بۆ ئیسلام گۆڕیبوو، بڵاو کرایەوە. هەروەها دژ بە شۆڕشی ئۆکتوبەری ڕووسیە، هەڵویستی توندی دەنواند و سەرۆک عەشیرەت، پیر و کەسانی ڕووناکبیری دژ بەو شۆڕشە هان دەدا و لە ئاکامدا سوپای بریتانیای بە هێزی ڕزگاریدەر ناو دەبرد. هێندێ لە هۆنراوەکانی حاجی قادری کویی و نالی لەو بڵاوکراوەیەدا بڵاو کراونەتەوە.

بۆ دابەزاندنی بڵاوکراوەکە بە شێوەی فایلی پێ دێ ئێف، دەتوانن لە سەر ئەو ژمارانە کرتە بکەن:

ژمارە ١ ژمارە ٢ ژمارە ٣ ژمارە ٤ ژمارە ٥ ژمارە ٦ ژمارە ٧ ژمارە ٨ ژمارە ٩
ژمارە ١٠ ژمارە ١١ ژمارە ١٢ ژمارە ١٣ ژمارە ١٤ ژمارە ١٥ ژمارە ١٦ ژمارە ١٧ ژمارە ١٨
ژمارە ١٩ ژمارە ٢٠ ژمارە ٢١ ژمارە ٢١ ژمارە ٢٢ ژمارە ٢٣ ژمارە ٢٤ ژمارە ٢٥ ژمارە ٢٦
ژمارە ٢٧ ژمارە ٢٨ ژمارە ٢٩ ژمارە ٣٠ ژمارە ٣١ ژمارە ٣٢ ژمارە ٣٣ ژمارە ٣٤ ژمارە ٣٥
ژمارە ٣٦ ژمارە ٣٧ ژمارە ٣٨ ژمارە ٣٩ ژمارە ٤٠ ژمارە ٤١ ژمارە ٤٢ ژمارە ٤٣ ژمارە ٤٤
ژمارە ٤٥ ژمارە ٤٦ ژمارە ٤٧ ژمارە ٤٨ ژمارە ٤٩ ژمارە ٥٠ ژمارە ٥١ ژمارە ٥٢ ژمارە ٥٣
ژمارە ٥٤ ژمارە ٥٥ ژمارە ٥٦ ژمارە ٥٧ ژمارە ٥٨ ژمارە ٥٩ ژمارە ٦٠ ژمارە ٦١ ژمارە ٦٢
ژمارە ٦٣ ژمارە ٦٤ ژمارە ٦٥

سەرچاوە :

www.wdl.org

سەبارەت kurdazad