“ڕێکارە تایبەتەکان”ی شۆرای مافەکانی مرۆڤ چییە؟

ڕێکاری تایبەت، ئەو ناوە گشتیەیە کە دراوە بەو میکانیزمانەی کە کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ دایناوە و لە لایەن شۆرای مافی مرۆڤەوە پەیڕەو کراوە بۆ بە دوادا چوون، سەرپەرشتیکردن، ئامۆژگاری و ئامادە کردنی ڕاپۆرت سەبارەت بە بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتان یان ناوچەیەکی تایبەت، یان لەسەر بوونی دیاریدەیەکی جددی لە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە جیهاندا.
شارەزایانی “ڕێکاری تایبەت” پسپۆڕانی سەربەخۆن( خاوەن ڕاسپەردە) کە لەوانەیە بە ڕێپۆرتێری تایبەت، نوێنەر، نوێنەری تایبەت ، شارەزایانی سەربەخۆ یان ئەندامی گرووپی کار ناو ببردرێن .
نووسینگەی کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤ (OHCHR) دابینکەری هەڵگرانی ڕاسپاردەی “ڕێکاری تایبەت”ە و پاڵپشتی لۆجستیکی و توێژینەوەیان پێشکەش ئەکا لە کارەکانیاندا.
————————-
ڕێکاری تایبەتە چۆن کار دەکا؟
هەڵگرانی ڕاسپاردەی ڕێکاری تایبەت، چەندین ئامرازیان لە بەر دەستدا هەیە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرک و ڕاسپاردەکەیان.
ئامرازەکان ئەمانەن :
– بکەوێتە پەیوەندییەوە.
– سەردانی وڵات بکەن.
– ڕاپۆرت بڵاو بکەنەوە.
– لێکۆڵینەوەی تێماتیک بکەن .
– بەیاننامە بڵاو بکەنەوە .
……………………..
هەڵگرانی ڕاسپاردەی ڕێکاری تایبەت:
– بە شێوەیەکی بەردەوام لە پەیوەندیدان لەگەڵ قوربانی یان قوربانیانی ڕاستەقینە و شاراوەی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ و داکۆکی لە پاراستنی مافەکانیان دەکەن.
– کاردانەوەیان هەیە بۆ پێشێلکارییەکان و بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ، چ کەیسی تاک و چ کێشەی فراوانتر، لە ڕێگەی پەیوەندی راستەوخۆ لەگەڵ حکومەتەکان.
– ئەرکی دۆزینەوەی ڕاستییەکان لە وڵاتان دا و بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرت و ڕاسپاردە جێبەجێ ئەکەن.
– لێکۆڵینەوەی تیماتیک ئەنجام ئەدەن کە وەک ڕێنیشاندەرێکە بۆ یاسا و پێوانەکان.
– هۆشیاری گشتی بەرز ئەکەنەوە، لە ڕێگەی میدیاو بە ئاشکرا کردنی ئەو کێشانە کە لە کاتی ئەنجامی ڕاسپاردەکانیادا لە گەڵی ڕووبەڕوو دەبنەوە.
جیاواز لە ئۆرگانە تەقلیدییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەکرێت ڕێکاری تایبەت دەست پێ بکرێت تەنانەت ئەگەر دەوڵەتیش بڕیارنامە یان پەیماننامەی پەیوەندیداریشی پەسەند نەکردبێ، هەروەها پێویست ناکات کە حەتمەن دەبێ چارەسەرییە نێۆخۆییەکان نەیانتوانیبێ بگەنە ئەنجام.
————————–
چۆن دەکرێ بە ڕێکاری تایبەت کار بکرێ؟
نوێنەرانی کۆمەڵگای مەدەنی دەتوانن بە تاک یان بە کۆمەڵ، پەیوەندی و کار بە ڕێکاری تایبەت بکەن.
بۆ ئەنجامدانی ئەمە دەتوانن:
– کەیسە تاکەکەسییەکانیان پێ بگەینن.
– زانیاری و شیکردنەوە پێویست بە پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤیان پێشکەش بکەن .
– پاڵپشتی سەردانە ئەنجام بووەکان بۆ وڵاتان بکەن لە ڕێگەی ڕێکاری تایبەتەوە.
-هەوڵ بدەن، لەسەر ئاستی ناوخۆیی یان نەتەوەیی، بە پێشنیارکردن، بە بڵاوکردنەوە، چاودێریکردن و جێبەجێکردنی کارەکانی، پشتگری ڕێکارە تایبەتەکان بکەن.
– بانگهێشتی هەڵگرانی ڕاسپاردەی ڕێکاری تایبەت بکەن بۆ بەشداریکردن لە دەستپێشخەریەکانی خۆیان.
– لەگەڵ خاوەن ڕاسپاردە تایبەتەکان بە شێوەی بەردەوام کۆ ببنەوە و بەشداری کۆبوونەوەی ساڵانەیان بکەن.
نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەتوانن پاڵێوراو بۆ پۆستی خاوەن ڕاسپاردەی ڕێکاری تایبەت، دیاری بکەن.
بۆ ناردنی سکاڵا یان ڕاپۆرتێ پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ دەتوانن ئەو فۆرمە بە شێوەی ئۆنلاین پڕ بکەنەوە :
بۆ ناردنی زانیاری، کەیس و بەڵگەنامە دەتوانن پەیوەندی بەو ئیمەیلەوە بکەن :
urgent-action@ohchr.org
بۆ داواکردنی زانیاری دەتوانن پەیوەندی بەو ئیمەیلەوە بکەن :
SPDInfo@ohchr.org
ئادرەس و فاکسی نووسینگەی “ڕێکاری تایبەت” :
Special Procedures Branch
c/o OHCHR-UNOG
8-14 Avenue de la Paix
1211 Geneva 10
Switzerland
Fax: +41 22 917 90 08
سەرچاوە :

سەبارەت kurdazad