نەقشە و کارتۆگرافیی کورد و ماد

گوردیێن، گوردووێن، کوردووێن، کوردیێن، کاردیێن، کاردووێن، کوردووێن، گوردیەن، کوردخایک، کوردچایک، کاردوویا، کاردۆخی، کورتخی، گوردی، گووتی، کارداویە، کاردایە، کارتاریە، بێت قاردۆ، کوردایی ئەو ناوانەیە کە بۆ گەل یان گەلانێکی نیشتەجێ باکووری میزووپۆتامیا و ڕۆژهەڵاتی تورکیە بە کار هێنراوە. ئەو سەرزەوییانە کە ئەو خەڵکەی تێدا ژیاوە، هەر بە ناوی بە ناوی خۆیانەوە ناسراون و وڵاتی “کاردۆخی”، “گوردوئێن” و “کورتیا” دیارترینیانن لە نەقشە و کارتۆگرافی کۆندا. بە پێ هێندێ بەڵگە، تەنانەت پێش هاتنی مادەکان و بۆ ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئێران و زاگرۆس، ئەو گەلانە لەو ناوچانە بوونیان هەبووە. ئەو ناوچانە هێندێ جار کەتوونەتە چوارچێوەی دەسەڵاتی ئۆرارتوو، ماد(مێدی)، پارس، سەلچووکی، پارت، ئەرمەنی، ڕۆم و عەرەب و تورکەکانەوە.

بەو جۆرە کە لە نەقشەکاندا دەر دەکەوێ، ناوی کوردستان لەو ناوچەیەوە دەست پێ دەکا کە بە کاردۆخی ناسراوە و دواتر بەرفراوان دەبێ. کە بە بۆچوونی من بە هۆی نیزیکایەتی و وێکچوونی گەلانی دیکەی دەوروبەریان، ناوی کوردستان بۆ ناوچە و سەرزەوییەکانی ئەو گەلانە بە کار هاتووە. هووریی، میتانی، کورتی، گووتی، کاردۆخی، لۆلووبی، کاسی و دواتر مێدیەکان ئەو گەلانەن کە ئەمڕۆ بە کورد دەناسرێن. دەبێ ئەوەمان لە بەر چاو بێ کە لە زۆر شوێن مێدی و کاردۆخیەکان جیا جیا دەردەکەون. بەڵام دواتر کوردستان و مێدیا دەبینرێن و لە کوتاییدا تەنیا کوردستان ماوەتەوە و مێدی یان مێدیا ئیتر لە سەر نەقشەکان نابینرێ.

لێرەدا ژمارەیەک نەقشە و کارتۆگرافی کۆن وەکو بەڵگە دادەنم و هیوادارم یارمەتی دەری زیاتر بێ بۆ ناسینی مێژووی شێوێندراو و دەستکاری کراوی گەلەکەم. بێ گومان ئێمە یەکێک لە گەلە هەرە کۆنەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناویینین و خاوەنی شارستانیەتی خۆمان بووین. دەسەڵاتە داگیرکەرەکان، یەک لە دوای یەک هەوڵی سڕینەوەی مێژوو و ڕابردووی ئێمەیان داوە، هەتا بە ناوی هاوخوێنی، هاوزمانی و برایەتیەوە باشتر بمانتوێننەوە.

 

بۆ بینینی سەرچاوەی نەقشەکان و بینینیان لە قەوارەی گەورەدا دەتوانن لە سەریان کرتە بکەن.

کاردۆخی - گۆردینە - کورتیا

کاردۆخی - گۆردینە - کورتیا

کاردۆخی - گۆردینە - کورتیا

کاردۆخی - گۆردینە - کورتیا

کاردۆخی - گۆردینە - کورتیا

کاردۆخی - گۆردینە - کورتیا

کاردۆخی - گۆردینە - کورتیا

کاردۆخی - گۆردینە - کورتیا

کاردوخی_میدیا

 

 

 

 

میتانی-کورد

 

 

 

 


heritageinstitute.com

boowiki.info

fr.wikipedia.org

emkurdin.blogfa.com

fa.wikipedia.org

www.ancient.eu

fa.wikipedia.org

www.saradistribution.com

fa.wikipedia.org

en.wikipedia.org

 

سەبارەت kurdazad