وێنەی نۆێ کراوەی بنەماڵەی بەدرخانەکان

بەدرخانەکان بنەماڵەیەکی کوردی نیشتمان پەروەری خەڵکی بۆتانن و بەدرخان بەگی بابیان لە جیزرە لە دایک بووە و لە دەمیشق کۆچی دوایی کردووە. بەدرخانەکان یەکەم شۆڕشی دژ بە دەسەڵاتی عۆسمانیان ڕێکخستووە، یەکەم ئەلفۆبێ لاتینی زمانی کوردییان داناوە و یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بە ناوی کوردستانیان دەر کردووە.

لێرەدا چەند وێنەیەکی نۆێ کراوەی ئەندامە گرینگەکانی ئەو بنەماڵەیە دادەنم هەتاکو یادی نیشتمانپەریی و خزمەتی نەتەوەییان زێندوو ڕابگیردرێ و ڕێ پیشان دەری خەڵکی نیشتمانپەروەری سەردەمی نوێ بێ.

دەتوانن ئەو وێنانە بڵاۆ کەنەوە، بە کاریان بێنن یان چاپیان کەن بەو مەرجەی کە ئادرەسی سەرچاوەکەی لە گەڵ بێ.

ئالبۆمەکە بەردەوام دەوڵەمەندتر دەکرێ.